بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەری "سبأ" ی یەمەن جەختی کرد کە دەزگا ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە توانیویانە چالاکی سیخوڕی سیای ئەمریکا و مووسادی ئیسرائیل لە یەمەن بناسێتەوە و پووچەڵی بکاتەوە.
ناوبراو زیادی کرد : هێزە ئەمنییەکانی یەمەن لە چەند کاتژمێری داهاتوودا وردەکاری زیاتر لە ئەو ئۆپراسیۆنە رادەگەیێنن.
لە سێبەری چڕ بوونەوەی ئۆپراسیۆنە مەیداییەکانی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە دژی داگیرکەرانی ئیسرائیل، تێلاڤیڤ و واشنتۆن دەستیان داوەتە جموجوڵی سیخوڕی لە ئەو وڵاتە بۆ بەرەنگار بوونەوەی هێزەکانی یەمەن.
Your Comment